ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ: لێدوانەکانی نوری مالیکی بەھۆی شکستەکانیەوەیە
سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: " ئەوناوچانەی لەسنوری موسڵ لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم ناوچەی کوردستانین وبەخوێنی ھێزی پێشمەگە لەدەستی داعش رزگارکراون ھێزی پێشمەرگە لێی ناکشێتەوە، لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق لەساڵی ٢٠٠٧وە ئامادە نەبووە مادەی ١٤٠جێبەجێ بکات، بۆیە لەئێستادا جێبەجێکراوە وھێزی پێشمەرگە تێیدا جێگیر کراوە وناوچەی کوردستان لەمەخمور تاوەکو دەگاتە شنگال.
سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: ئێمە وەکو لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان وئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەھیچ جۆرێک رازی نابین ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی رزگاری کردووە بکشێتەوە، لەبەر ئەوەی ناوچەی کوردستانین .
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ڕوونیشی کردەوە: ھۆکار ئەو جۆرە لێدوانانەی نوری مالیکی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دوای ئەوەی لەدەسەڵات دورخراوەتەوە وشکستی ھێنا وسەرکەوتوو نەبوو ولەئێستادا حەیدەر عەبادی لەشوێنی ئەو دانراوە دەیەوێت جارێکی دیکە بەم جۆرە لێدوانانە خۆی دەربخاتەوە وجارێکی دیکە بگەرێتەوە گۆرەپانی سیاسی، بەڵام ئەو خەونەی ئەو جێبەجێ نابێت وھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناکشێنەوە .
payamner -
