سەرۆک وەزیرانی تورکیا گەیشتە بەغدا و دواتريش دێتە ھەولێر
بەپێی بەرنامەی سەردانەکەی بینالی یڵدرم،سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەی لەکاتژمێر ١٢:٠٠ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت.
دواتر لەگەل سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لایەنە تورکمان و سوننەکان و ئەیاد عەللاویش کۆدەبێتەوە.
ھەر ئەمشەو بیناڵی یڵدرم و شاندی یاوەری دەگەنە ھەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکشەممە ٨-١-٢٠١٧ دەستپێدەکات
