ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا: ره‌وشی به‌نداوی موسڵ باشه وههواڵهكان بۆ ئه‌وه‌یه هێزی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌و به‌ری راست بڕۆن
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا حوسام عهبار به جۆرنال نیوزی راگه‌یاندوه، شاندێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ردانی به‌نداوی موسڵی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه كۆمپانیایه‌كی ئیتالی جێبه‌جێی ده‌كات، به‌سه‌ر بكاته‌وه، وتیشی، شانده‌كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بهندوهكه له‌مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ری رووخانی هه‌یه ده‌ست نه‌كه‌وت، له ئێستادا كۆمپانیاكه له كاره‌كانی به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له نۆژهنكردنهوهری به‌رپرسه، له په‌یوه‌ندی دایه، ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاند، له‌لایه‌نی هۆنه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیاكه داروخانی به‌نداوه‌كه‌ی به‌دوور زانی و له‌كاتێكدا پڕكردنه‌وه‌ی درزه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری داڕوخانی به‌نداوه‌كه بڵاوكرده‌وه، حوسام عهبار پێی وابوو، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی به‌ری راستی موسڵ بچن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانی ئاوی عێراقی رایگه‌یاند، به‌نداوی موسڵ هه‌روه‌كو ساڵی پار وایه و هیچ هێمایه‌كی جیاواز له ئارادا نییه،
پێشتر رۆژنامه‌نوسی ئه‌مه‌ریكی دیكستهر قیلكنز به "CNN"ی راگه‌یاند، ره‌وشی ئه‌وێ له شێتانه ده‌چێت، بهنداوێكمان هه‌یه به درێژی دوو میل و به‌رزی 400 پێ و له دواوه‌یدا 11 ملیار مه‌تر سێگۆشه ئاو هه‌یه، له ده‌ریاچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه ته‌قیه‌وه كه مه‌ترسی داروخانی زۆره، ئه‌وه‌ی رووده‌دات سۆناییهكی گه‌وره‌یه به دووری 100 میل هه‌موو شتێك نقوم ده‌كات.
payamner -
