ئێران دەرگای کۆڵبەری بە ڕووی پارێزگای هەڵەبجە دادەخات

 ئێران دەرگای کۆڵبەری بە ڕووی پارێزگای هەڵەبجە دادەخات
ئێران دەرگای کۆڵبەری بە ڕووی پارێزگای هەڵەبجەدا دادەخات و قائیمقامی شارەکەش ڕوونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەورامانەوە دەست کەوتووە، ماوەی هەفتەیەکە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرگای مەرزی (شۆشمێ-بۆ کۆڵبەری)ی داخستووە کە پێشووتر لەژێر چاودێریی هەردوولا بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکرایەوە، بۆ ئەوەی لەنێوان سنووری کوردستان و ئێران ئاڵوگۆڕی بکرێت، بەڵام ئێستا بەهۆی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەندێک ناوچەی سنوورەکانی هەڵەبجە و دانانی بازگە بۆ وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک، ئەو مەرزە لەلایەن ئێرانەوە بۆ کۆڵبەری داخراوە.

لەمبارەیەوە نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: “ئەو مەرزە فەرمی نییە و بە چاودێریی هەردوو حکوومەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکرێتەوە، بەڵام ئەمە لە سنووری ئێرانەوە جاروبار دەکرێتەوە و جاروبار دادەخرێت، جاری واهەیە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت”. ئەوەشی ڕەت کردەوە کە ئاگادار بن بەهۆی چالاکیی پەکەکەوە مەرزەکە داخرابێت، بەڵام: “هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی مەرزی شۆشمێ بکرێتە نێودەوڵەتی".













باسنیوز
Top