583 پیاو لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ژنانەوە پێشێلکارییان بەرانبەر کراوە
بورھان عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند: "پێشێلکارییەکانی ژنان بەرانبەر پیاوان تۆمار کراوە، بێگومان لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٦ بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان (٥٨٣) سکاڵای جۆراوجۆر تۆمار کراوە و بەشێکی زۆری پێشێلکارییەکانی پیاوان خۆی لە توندوتیژیی جەستەییدا دەبینێتەوە.
گوتیشی: "بەھۆی فشاری دەروونی و قەیرانی داراییەوە (70) پیاو لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، خۆیان کووشتوە. ھەروەھا (56) کەیسی خیانەتی ھەوسەرگیری تۆمار کراوە، بێگومان ھاوشێوەی کەیسەکانی دیکە (6) کەیسی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن تۆمار کراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوان گوتی: "زۆر جار بەھۆی ڕەگەزی مێینەوە ئافرەت ناتوانێت پیاو بکوژێت، بۆیە زۆربەی ئەو پیاوانەی کوژراون بە ھاوکاریی کەسانی دیکە کوشتنەکە ئەنجام دراوە، بەڵام بۆ ھەموو پێشێلکارییەک پەڕاوی لێکۆڵینەوە دەکەینەوە و کارێکی وەھا دەکەین، پێشێلکاری بەرامبەر پیاوان کەم بکرێتەوە."
باسنیوز
