وەزارەت بڕیارێک لەبارەی پارەی کارەبا دەدات

 وەزارەت بڕیارێک لەبارەی پارەی کارەبا دەدات
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی پارەی کارەبا هاووڵاتییانەوە دەردەکات.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەولێر ڕایگەیاند، وەزارەت دابەشکردنی کارەبای بەسەر پێنج پۆلدا دابەشکردووە، کە بریتین لە پۆلەکانی ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و میری.

حوسێن حەمەد هەروەها رایگەیاند، کە بە رەچاوکردنی قەیرانی دارایی، کە حکوومەت و هاووڵاتییانی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەگەر بەشدارانی دوو پۆل پارەی کارەباش قەرزار بن، ئەوا کارەباکەیان نابڕدرێت.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەولێر ئاماژەی بەوە کرد، کە بڕیارەکە تەنها بەشداربووانی پۆلەکانی ماڵانا و میری دەگرێتەوە، ”ئەگەر پارەیەکی زۆر قەرزار نەبن، ئەوا کارەبایان نابڕدرێت“، بەڵام قەرزەکە لەسەریان کەڵەکە دەبێت.

هەروەک حوسێن حەمەد ئاماژەی پێکرد، بڕیارەکە هەرسێ پۆلی کشتوکاڵی، پیشەسازی و بازرگانی ناگرێتەوە، چونکە پرۆژەی تایبەتن و لە ئەگەر پێنەدانی قەرزەکان، ”کارەبایان لێدەبڕدرێت“.

بەپێی زانیارییەکان، هاوبەشانی کارەبا بڕی 182 ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزارن، بەمشێوەیە:



- هاوبەشانی ماڵان، 80 ملیار دینار.

- هاوبەشانی میری، 80 ملیار دینار.

- هاوبەشانی کشتوکاڵی 10 ملیار دینار.

- هاوبەشانی پیشەسازی 12 ملیار دینار.












باسنیوز
Top