فەرماندەی میحوەری داقووق: دژی پێكهێنانی هێزی سەر بە حەشدی شەعبین

 فەرماندەی میحوەری داقووق: دژی پێكهێنانی هێزی سەر بە حەشدی شەعبین
فەرماندەی میحوەری داقووقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرای دەكات، دژی پێكهێنانی هێزی سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ شەممە 7/1/2017، لیوا محەمەد قادر، فەرماندەی میحوەری داقووقی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند "ئێمە بە هەموو شێوەیەك دژی پێكهێنانی هێز و فەوجی سەر بە حەشدی شەعبین لە شارۆچكەی داقووق، لەبەر ئەوەی ئێستا سنوورەكە پێشمەرگە دەیپارێزێت و پێویستمان بە هێزی حەشدی شەعبی نییە".

لیوا محەمەد قادر، گوتیشی"لە شارۆچكەی داقووق هیچ هێزێكی نوێی سەر بە حەشدی شەعبی تا ئێستا پێكنەهێنراوە و ئەوەی كە باسی لێوە دەكرێت لەبارەی پێكهێنانی هێزەوە لە سنوورەكەی ئێمە، تەنیا قسەیە و هیچتر تر نییە".













باسنیوز
Top