“بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت کەیسی سروە عەبدولواحید دابخرێت”

 “بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت کەیسی سروە عەبدولواحید دابخرێت”
سەرۆکی دەستەی پارێزگاری لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات چاوەڕوانی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ جوڵاندنی کەیسی پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەلێت: "واز لەو کەیسە ناهێنین".

محەمەد ئەکرەم، سەرۆکی دەستەی پارێزگاری لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە، ڕایگەیاند: “لیستی واژۆ و بەڵگەمان لەسەر قسەکانی سروە عەبدولواحید داوەتە داواکاری گشتی و چاوەڕوانین دەستەی مافی گشتی ئەو پرسە بجووڵێنێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەفتەی داهاتوو سەردانی داواکاری گشتی دەکەنەوە و هەوڵدەدەن ئەم کەیسە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت. گوتیشی: “هەوڵێکی جددی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەیە، بۆ ئەوەی کەیسەکە دابخرێت، چونکە ئەوان دەیانەوێت کەیسەکە بە کەسی بکەن”.

بەهۆی ئەوەی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، لە میانی بەرنامەی (بە ڕاشکاوی)ی کەناڵی ئاسمانیی (دیجلە)ی سەر بە مالیکی ڕای گەیاندبوو، بەشێک لە هاوسەری شەهیدان بۆ پەیداکردنی بژێویی منداڵەکانیان، “خۆیان دەفرۆشن. لە بەرامبەردا کاردانەوەیەکی زۆر لە شەقامی هەرێمی کوردستان دروست بوو و داوای سزادانی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕانیان کرد.











باسنیوز
Top