سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: ساڵی 2016 زۆرترین پێشێلکاری بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراوە

 سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: ساڵی 2016 زۆرترین پێشێلکاری بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراوە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ساڵی 2016 ڕۆژنامەنووسێک تیرۆر کراوە و چوار ڕۆژنامەنووسی دیکەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندندنی هەرێمی کوردستان ھەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە.

ئەمڕۆ شەممە7/1/2017، لە شاری سلێمانی، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕاپۆرتی لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "ساڵی 2016 ساڵێکی پڕ لە پێشێلکاری بووە بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە جۆرێک تەنیا لەو ساڵەدا( 45) حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر بە (80)ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراوە."

بەپێی ڕاپۆرتەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە ساڵی 2016 ڕوژنامەنووسێکی کەناڵی ئاسمانی ( K TV)شەھید بووە. ھەروەھا ھەوڵی تیرۆرکردن و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسێک دراوە و دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیر کراون و چوار ڕۆژنامەنووسیش ھەڕەشەیان لێ کراوە.











باسنيوز
Top