سەرۆك بارزانی هاوخەمیی لەگەڵ کەسوکاری پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید سەعید تۆفیق دەربڕی
لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە " هیوادارم مامۆستایانی هاوکاری و ئەو قوتابییانەی لە کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسییەکان لەسەر دەستی دکتۆر خالید پێگەیشتوون درێژە بە کاروانی دڵسۆزانە و نیشتیمانپەروەرانەی دکتۆر خالید بدەن."
دەقی پەیامەکە:
خانەوادەی بەڕێزی دکتۆر خالید سەعید
هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و مامۆستای زانکۆ، پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید سەعید تۆفیق خەمباری کردم. دکتۆر خالید لەو مامۆستا بەڕێزانە بوو کە لە دوای ڕاپەڕین نەیانهێشت پرۆسەی خوێندنی باڵا لە کوردستان بوەستێت و ڕۆڵێکی دڵسۆزانەی گێڕا و تا دوایین ساتەکانی تەمەنی خزمەتی زانست و گەل و وڵاتەکەی کرد و کۆچی دوایی کەلێنێکی گەورەیە.
هیوادارم مامۆستایانی هاوکاری و ئەو قوتابییانەی لە کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسییەکان لەسەر دەستی دکتۆر خالید پێگەیشتوون درێژە بە کاروانی دڵسۆزانە و نیشتیمانپەروەرانەی دکتۆر خالید بدەن.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستا و قوتابییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و سەرجەم زانکۆکانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی دکتۆر خالید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٧ـی١ـی٢٠١٧
