بەرپرسێکی یەکێتی: دەبێت سەرکردەکانی یەکێتی پێداچوونەوە بە وتارەکانیاندا بکەن و ناکرێت هیچ بەرپرسێکی یەکێتی پێیوابێت کە مالیکی دڵسۆزی بۆ کوردستان هەیە”
ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی لیستی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاند: دوای ئەوەی مالیکی داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە سنووری ناوچە کوردستانییەکان، ڕووی ڕاستەقینەی دەرکەوت، لێرەوە پێی دەڵێین کە تەنیا هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات نەک ئەو”.
بێرکۆتی لە لێدوانەکەیدا، باسی لە هەڵوێستی سەرکردەکانی یەکێتی بەرامبەر بە مالیکی کرد و دووپاتی کردەوە: “لێرەوە ئەگەر برادەرێکمان لە ئاستی سەرکردایەتی یان خوارەوە لێدوانی دابێت کە لە بەرژەوەندیی مالیکی بێت، یان پێی وابێت کە هەوڵەکانی مالیکی لە بەرژەوەندیی کوردستانە، ئەوە دەبێت لەدوای ئەم قسانەی مالیکی، پێداچوونەوە بە گوتار و لێدوانەکانیاندا بکەن و ناکرێت هیچ سەرکردەیەکی یان بەرپرسێکی یەکێتی لەو ڕوانگەوە قسە بکات کە مالیکی دڵسۆزی بۆ کوردستان نیشان دەدات".
پێشتر نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئێران، داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی سنووری پارێزگای نەینەوای کردبوو.
باسنيوز
