كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان تراژیدیاكانی سوپای عێراق دەگێڕنەوە
ھاووڵاتیەكی ناوچەی گەرمیان بەناوی جەبار عەلی كە كەسوكاری لەلایەن سوپای عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعس ئەنفالكراون دەڵێ: "ئەو سوپایە ئەنفالی كردین و كیمیابارانی كردین، ھەر كوردێك یادی ئەو سوپایە بكاتەوە وەك ئەوان دیكتاتۆرە".
پورە خاوەر حەمید، یەكێكە لە رزگاربووەكانی شاڵاوی ئەنفال، كە زۆربەی كەسوكاری لەلایەن رژێمی بەعسی عێەاق بێسەروشوێن كراون، ئەو چیرۆكەكانی ئەنفال دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "ئەو كاتەی سوپای عێراق ھاتە نێو ئاواییەكەمان، ئاگری بەردایە گشت خانووەكانمان و خەڵكی ئاوایی كۆكردەوە، ھەركەس توانی خۆیی دەرباز بكات ئەوانی دیكەش ھەموویان تیاچوون".
سوپای عێراق له 6 كانوونی دووه‌می 1921 له سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانییه‌كان دامه‌زرا، هه‌رچه‌نده له 2003 له شه‌ڕی ئازادی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی تێكشكێنراو هه‌ڵوه‌شایه‌وه، جارێكی دیكه له ژێر ناوی سوپایه‌ك بۆ پارێزگاری گه‌لانی عێراق رێكخرایهوه، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت، گه‌لی كوردستان هیچ متمانه‌یه‌كی به سوپای عێراق نییه و هه‌میشه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانێت.
K24
