کچە بەندکراوێکی کورد پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

 کچە بەندکراوێکی کورد پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕێکەی تایبەت بە مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کچە بەندکراویکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی تەورێز، ماوەێ پێنج ڕۆژە مانی مانی لە خواردن گرتووە.



بەپێی هەواڵی ماڵپەری مافی مرۆڤی (هەنگاو) هاجەر پیری، کچە بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، ماوەی پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.



بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە بەندکراوە خوازیاری گواستنەوەی بۆ بەندێکی باشە و لە ڕۆژی سێشەممە 2017 -1- 2ەوە مانگرتنی خۆی دەست پێ کردووە.



هاجەر پیری تەمەن 33ساڵ، بەهاری ساڵی 2007 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری نەغەدەوە دەستبەسەر و ماوەی ٧ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگیرابوو.



ئەم بەندکراوە سیاسییە، پاییزی ساڵی 2007 لە دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "ئەمندامبوون لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی ئەو وڵاتە" لەلایەن قازی حەساریەوە 17 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.



هاجەر پیری، دوو هەفتە لەمەوبەر و دوای ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری کرمان، بە کەلەپچەکراوی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری تەورێز گوێزرایەوە.











باسنيوز
Top