به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ئاواره‌كان ناتوانن بۆ شنگال بگه‌ڕێنه‌وه
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شنگال، ئه‌وانه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر په‌كه‌كه نا‌وێرن بۆ شاره‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر كاتێك بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، په‌كه‌كه منداڵه‌كانیان ده‌ڕفێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌ن، ئه‌وانه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، چونكه لێره له‌ژێر خێمه ژیانیان قورسه".
گوتیشی: "خه‌ڵك له‌به‌ر په‌كه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر كاتێك بگه‌ڕێینه‌وه شنگال په‌كه‌كه منداڵه‌كانی ئێمه ده‌ڕفێنێت، یان له ترسی ئه‌وان جارێكی دیكه ئاواره ده‌بینه‌وه، بۆیه نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه تا په‌كه‌كه شنگال چۆڵ نه‌كات، هه‌ر كاتێك ئه‌و هێزه نه‌ما، ئێمه‌یش به ئاسووده‌ی و دوور له ترس و له‌رز ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
bas news-
