به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان هێشتا له‌ناو به‌فرگره نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه
له دوای ساڵێك له ڕێككه‌وتنی نێوانیان، هێشتا گۆڕان و یه‌كێتی، یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، دره‌و مه‌هدی، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه هاتووه گۆڕانخوازان، له‌سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بپرسن، هۆكار چی بوو كه ته‌نها یه‌ك خاڵی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی 17ی ئایارتان جێبه‌جێ نه‌كرد".
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: "ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی به‌جدی هه‌واڵی ئه‌م پرسه ده‌خاته میدیاكانه‌وه، ئیتر پێویسته گۆڕانیش به‌جدی و بێ دواكه‌وتن له ڕێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، وه‌ڵامێكی ڕوون و فه‌رمی بۆ ئه‌م پرسه هه‌بێت".
گوتیشی: "پێویسته گۆڕان، به فه‌رمی به خه‌ڵك و لایه‌نگرانی خۆی بڵێت كه ئایا بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چیه، ئایا ئه‌وانیش وه‌ك یه‌كێتی مه‌یلی یه‌كگرتنه‌وه‌یان فڕیوه، یان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه".
هاوكات ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، جێگیر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه له‌ناو به‌فرگره هێشتا نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌نگاوی جددی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌نراوه".
گوتیشی: "ماوه‌ی ساڵێكه هیچ یه‌كێك له به‌ند و خاڵه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه".
bas news-
