ئەگەر بەغدا بەشەخۆراکی کوردستان ببڕێت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

ئەگەر بەغدا بەشەخۆراکی کوردستان ببڕێت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، هەولێک هەیە بۆ بڕینی بەشە خۆراکی کوردستان و ئەگەر ئەوە ڕووبدات سکاڵا تۆمار دەکرێت.

نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەگەر هاتوو بەغدا بەشەبودجەی کوردستان ببرێت، ئەوە پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵ، چونکە ئێستا بەغدا بەشە بودجەی سیادی کوردستانی بڕیووە، دەشیەوێت بەشە بودجەی حاکیمە ببرێت کە خۆی لە بەشە خۆراکی مانگانەوە و پێداویستی دەرمان دەبینێتەوە.
گوتیشی: "دەوڵەتی یاسا دەیەوێت ئەو هەوڵە سەر بگرێت و وەک کارتێک لەدژی کوردستان بەکاری بهێنێت".

bas news-
Top