چاوەڕوان دەکرێت سیستەمی مووچە گۆڕانکاری تێدا بکرێت
دڵشاد شەعبان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەگەر هاتوو نرخی نەوت لەسەرووی ٥٧ دۆلار بوو، ئەوە دەتوانرێت، برێک پارەی بۆ کوردستان دەست کەوێت کە دواجار کارلەسەر کۆیی گشتی داهاتی کوردستان دەکات، بەمەجرێک ئێستا هەرێمی کوردستان کە ڕۆژانە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت بەردەوامی پێ بدات.
گوتیشی: "چاوەڕوان دەکرێت بەپێی ئەم پێوەرە گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت و گۆڕانکاری ئابووری لە ٢٠١٧ ڕووبدات".
bas news-
