له‌به‌ر په‌كه‌كه ئاواره‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه شنگال
(عه‌باس ئه‌میر) گوتیشی، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌ن، ئه‌وانه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر په‌كه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر كاتێك بگه‌ڕێنه‌وه شنگال یان په‌كه‌كه منداڵه‌كانیان ده‌ڕفێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ''به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌ر چوار شارۆچكه‌ی سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز و چۆمان له‌خۆ ده‌گرێت، ئێستا 3 هه‌زار خێزانی ئاواره له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆران هه‌ن.''
گوتیشی: ''دوای ئازادبوونی هه‌ندێك ناوچه له ناوه‌ڕاستی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ده‌ستی پێ كردووه و، تا ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ته‌نیا له ماوه‌ی رابردوو زیاتر له 800 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش به‌رده‌وامه.''
(عه‌باس ئه‌میر) ئه‌وه‌شی گوت: ''ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌ن، ئه‌وانه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، چونكه لێره له‌ژێر خێمه ژیانیان قورسه؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌موو پێداویستییه‌كی وه‌رزی زستانمان بۆ دابین كردوون و، دوو به‌رمیل نه‌وتمان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردوونه، به‌ڵام له‌به‌ر په‌كه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر كاتێك بگه‌ڕێینه‌وه شنگال په‌كه‌كه منداڵه‌كانی ئێمه ده‌ڕفێنێت، یان له ترسی ئه‌وان جارێكی دیكه ئاواره ده‌بینه‌وه، بۆیه نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه تا په‌كه‌كه شنگال چۆڵ نه‌كات، هه‌ر كاتێك ئه‌و هێزه نه‌ما ئێمه‌یش به ئاسووده‌ی و دوور له ترس و له‌رز ده‌گه‌ڕێینه‌وه.''
kdp-
