بەشەخۆراکی کەمپێکی ئاوارەکان دابەشکرا
لە درێژەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کە بەرنامەی جیھانی خۆراک بەھاوکاری لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پرۆسەی دابەشکردنەکە ھەڵدەستن، لە کەمپی نێرگزلی خۆراکی مانگێکیان دابەشکرد.
ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچونی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کە لەلایەن بەرنامەی جیھانی خۆراکەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ لە کەمپی نێرگزلی سەر بە شارۆچکەی شێخان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر ٢٣٢ خێزانی کەمپەکەدا دابەشکرد.
لە سنوری پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک بەپێی بەرنامەیەکی ھاوبەش لەنێوان بەرنامەی جیھانی خۆراک و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر ئاوارەکانی سەرجەم کەمپەکاندا دابەش دەکرێت.
payamner-
