ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خێزانی عه‌ره‌ب لهگهڕهكه تازه رزگاركراوه‌كان روویان له كوردستان كرد
له‌درێژه‌ی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، رۆژانه ده‌یان خێزان ماڵ و حاڵیان به‌جێده‌هێڵن و روو له ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌نێو كه‌مپه‌كاندا نیشتهجێدهكرێن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیه‌وه خواردنی گه‌رم و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژانه به‌سه‌دان خێزان ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هڵێن و روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازردا نیشته‌جێ ده‌كرێن، له‌و میانه‌شدا 200 خێزانی دیكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی قودس و كهڕامهی ناو شاری نه‌ینه‌وا گه‌یشتنه كه‌مپی خازر و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیه‌وه ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان وه‌ك به‌تانی و دۆشه‌ك و خێوه‌تیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی نێرگزلی كه ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وا، شه‌و و رۆژ تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێشوازی هاتنی ئاواره‌ی زیاتردان، له‌و میانه‌شدا پێشوازییان له 149 خێزان و 764 كه‌سی تر كرد كه به‌هۆی نائارامی ناوچه‌كانیان شوێنه‌كانیان بهجێهێشتبو و خۆیان گه‌یانده كه‌مپی نێرگزلی و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگاوه ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا
payamner-
