پەیەدە و دهسهڵاتدارانی سووریا هێزێكی زۆرهملێ بهناوی فهیلهقی پێنجهم دروست دەکەن
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئاشكرای كرد، لەئێستادا رژێمی سووریا لە ناوچەکانی خۆی و پەیەدەش لە رۆژئاوای کوردستان، ھێزێک بەناوی فەیلەقی پێنجەم دروست دەکەن، خەڵکیش بە ناچاری دەبەنە ریزەکانیانەوە.
کاوە ئازیزی رایگەیاند، "پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی ئەنەکەسە و پەدەکەسە و، دوو رۆژ پێشتریش لە رمێلان، ئەندامێکی ئێمەیان دەستگیر کردبوو و زۆریشیان ئەشکەنجە دابوو، دواتر فرێیان دابووە سەر رێگایەک، ئەمڕۆیش ئەندامێکی دیکەی ئێمەیان لە گرکێ لەکی دەستگیر کردووە، دیاره ئەم ھەڵمەتە پێیدەگوترێت تیرۆرێکی رێکخراو کە پەیەدە ئەنجامی دەدات."
کاوە ئازیزی وتیشی، ''لەئێستادا رژێمی سووریا لە ناوچەکانی خۆی و پەیەدەش لە رۆژئاوای کوردستان، ھێزێک بەناوی فەیلەقی پێنجەم دروست دەکەن، کە ھەردوو ھێزهكه بە یەک ناو و ھەمان مەرجی دامهزراندنه؛ بهگوێرهی ڕێنماییهكانیان دهبێ چهكداری ئهو فهیلهقه تهمهنی 18بۆ 36ساڵ زیاتر نەبێت و مووچەکەشیان 200دۆلارە."
ئاماژهی بهوهش دا، چهكداركردنی ئەو ھێزە زۆرملێیه و، رژێم و پەیەدەش لە بازگەکاندا خەڵک دەستگیر دەکەن و دەیبەن بۆ ناو ئەو ھێزەی ئێستا دروستی دەکەن
payamner-
