پێنتاگۆن: پشتیوانیی چۆڵکردنی شنگال لەلایەن پەکەکە دەکەین

 پێنتاگۆن: پشتیوانیی چۆڵکردنی شنگال لەلایەن پەکەکە دەکەین
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پشتیوانیی خۆی بۆ داواکارییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ڕاگەیاند.

پیتەر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەریەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، داوایان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە، شنگال چۆڵ بکات، لەمبارەیەشەوە گوتی: ”پشتیوانیی له‌ گوته‌كانی عه‌بادی لەمبارەیەوە ده‌كه‌ین، ئێمە بەردەوام لەو بابەتە نیگەرانین“.

ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە ئەمریکادا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دایە.

پێشتر موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕای گەیاندبوو کە پەکەکە هێزەکەی لە شنگال دەکشێنێتەوە، بەڵام بە گوتەی مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال ئاماژە ي پێکرد، هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال نەنراوە.













باسنیوز
Top