لە هەرێمی کوردستانەوە داوای قەرەبووکردنەوە لە سوپای عێراق دەکرێت
ئەمرۆ 6\1\2017، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق، ژمارەیەک لە چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری ھەولێر، چوونە بەردەم نووسینگەی ھەولێری پەرلەمانی عێراق و لەوێدا بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە دراوە: ”ناکرێت ئەو سوپایەی کە بەرپرسی سەرکوتکردنی ھەموو شۆڕشەکانی کوردستان و شەھیدکردنی دەیان ھەزار ڕۆڵەی کوردە، یادی دامەزراندنی بکرێتەوە، بۆیە داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، یادی دامەزراندنی نەکاتەوە و پشووەکەشی ھەڵبوەشێنێتەوە، ھەروەھا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بە یاسا، حکوومەتی عێراق ناچار بکات، قەرەبووی ھەموو زیانلێکەوتووانی عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بکاتەوە کە لەسەر دەستی سوپای عێراق زەرەرمەندبوون".
بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژێک بۆ پێشمەرگە دیاری بکات و تێیدا یادی پێشمەرگە و سەروەریی شەھیدان و دەستکەوتەکانی پێشمەرگە بکرێتەوە.
لە 6\1\1921دا، یەکەمین یەکەی سوپای عێراق لەسەردەمی ڕژێمی پاشایەتی و لەماوەی ئینتدابی بەریتانی دامەزراوە کە هەر چەند ساڵێک دوای دامەزرانی تاوەکوو ساڵی 2003، بە جۆرەها شێوەی دوژمنکارانە، بەرامبەر بە خواستەکانی گەلی کوردستان وەستاوەتەوە و شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەکانی کوردستان لەلایەن ئەو سوپایەوە ئەنجام دراوە و لە ساڵی 1991یشدا، بە هەزاران تانک و زرێپۆشەوە، هێرشی کردووەتە سەر کوردستان کە بەهۆیەوە سەدان هەزار شەهید و بریندار هەبوون و زیانێکی زۆریش بەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان کەوتووە.
لە دوای ساڵی 2003 و دامەزراندنی سوپای نوێی عێراقیش، هەڕەشەکانی ئەو سوپایە لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان لە کاتی بەهێزبوونی پێگەی عێراقدا هەمیشە بەردەوام بووە و بە بڕیاری نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیش، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی سەر بە سوپای عێراق، بە هێزێکی زۆرەوە، هێندراوەتە سنوورەکانی کوردستان و هەڕەشەی بۆ سەر خەڵکی کوردستان دروست کردووە، جگە لەو زوڵم و زۆرەی کە لە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە.

باسنیوز