یەكێتیی: پێشمه‌رگه‌ ناكشێته‌وه‌، هیچ پاساوێكیش بۆ قسەكانی مالیكی نییە

یەكێتیی: پێشمه‌رگه‌ ناكشێته‌وه‌، هیچ پاساوێكیش بۆ قسەكانی مالیكی نییە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، مالیكی ده‌یه‌وێت بڵێت ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بكشێته‌وه‌، وتیشی، كشانەوەی پێشمەرگە بە دەست فەوجێك و ئامرفەوجێك و بەرپرسی میحوەرێك نییە، پێشمەرگە بە ئیرادەی گەلێكەوە پابەندە.

مستەفا چاوڕەش ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: "رەنگە "نووری مالیكی" بۆ ئەوە چووبێتە ئێران بە پێشمەرگە بڵێت دەبێت بكشێتەوە، پێشمەرگە خوێنی بەخشیوە و ناكشێتەوە، چونكە ئەو سنوورە، سنووری كوردستانە، هیچ پاساوێك بۆ قسەكانی "مالیكی" نییە، ئەم كوردستانەیش خاوەنی خۆی هەیە و كشانەوەی پێشمەرگە بە دەست فەوجێك و ئامرفەوجێك و بەرپرسی میحوەرێك نییە، پێشمەرگە بە ئیرادەی گەلێكەوە پابەندە".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی گوتیشی: "لە هەموو شتەكاندا ناكۆك بین، لەوەدا ناكۆك نابین كە پشتیوانی لە پێشمەرگە بكەین، بۆیە دەبێت دەنگمان یەك بخەین بەرانبەر بە قسەكانی "مالیكی" و، ناكرێت ئاوا بۆی بچێتە سەر لێدوان بدات و هەڕەشە بكات
payamner-
Top