یەکێتی پڕۆژەیەک بۆ گفتوگۆکردنی لایەنەکان گەڵاڵە دەکات
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، پڕۆژەیەکیان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە دەستەوەیە.
ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: “هێشتا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام بڕیاره به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌كان دەست پێ بکەنەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ڕەشنووسی پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە، بەڵام هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە و پێویستە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی پەسەندی بکەن. گوتیشی: “پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ حزبێك نییه، به‌ڵكو بۆ دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و سیستمی حوكمڕانییه، بواره‌كانی ئابووری و قه‌یرانه‌كان و مووچه و داهاتی نه‌وت و غاز و چه‌ند بوارێكی دیكه له خۆده‌گرێت”.
بە گوتەی ڕزگار عەلی، پڕۆژەکە ته‌نها بۆ كۆبوونه‌وه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێستا و ئایندهی هه‌رێمی كوردستانه.
پێشتر عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئەوەی بۆ (باس‌نیوز) ئاشکرا کرد کە دوای ئەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ بارزانی کۆدەبێتەوە، گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکاتەوە.
bas news -
