ژمارەیەک ڕاوێژکاری هاوپەیمانان دەگەنە شاری مووسڵ
ژمارەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژ داعش لە عێراق زیاد دەبێت و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت: "ئەو زیادبوونە هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە".
جۆن دۆریان، گوتهبێژی هێزەکانی هاوپهیمانان ڕای گەیاند، بە مهبهستی بهشداریی له ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنهوهی مووسڵ، ژمارهی ڕاوێژکارانی سهربازی هاوپهیمانان زیاد دەکرێت. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە له ماوهی دوو ههفتهی ڕابردوودا، ژمارەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ 450 کهس زیاد بووە که له ناوچه جۆراوجۆرهکانی مووسڵدا جێگیر بوون.
هەر لەمبارەیەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو ژمارەیە هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە”. ڕوونیشی کردەوە: "ئەمریکا ڕای گەیاندووە کە ئەو ڕاوێژکارانە دەهێنە مووسڵ بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان، بۆیە ژمارەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراقدا زیاد دەکرێ".
bas news -
