چاودێرێکی سیاسی: گۆڕان و یەکێتی بە پەلاماردانی پارتی خۆیان لای خەڵک خۆشەویست دەکەن
بەهرۆز جەعفەر، چاودێری سیاسی و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر، لە نووسینێکیدا کە بە ناوی (لەوسەری دونیاوە تا سولەیمانی)، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، لە دوای خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتەوە تاوەکوو ئێستا، ”بیر بکەوە، یەکێتی و گۆڕان یەک هەنگاوی ئەقڵانەیان نەناوە، جگە لە هاتوهاوار، شەڕە شەق، جنێو، تەشهیر، ڕێگەی ئێران و بەغدا، هەریەکە لە خۆوە قسەکردن، تەخوینکردن و پەلاماردانی پارتی بۆ ئەوەی خۆیان لای خەڵک خۆشەویست بکەن“.
ئەو پێیوایە کە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەی یەکێتی و گۆڕان، خۆپیشاندەران لە سلێمانی دروشم لە دژی هەردوو لایەنەکە دەڵێنەوە. دووپاتیشی کردووەتەوە: ”سێ سنانم له پارتى دا، گریمان پارتی هه‌ر نه بوو، كێ ده‌ستى تۆى گرتووه، بۆ خۆت ناگۆڕى؟ سێ به‌شى یه‌كێتى و گۆڕان ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارتى شاره‌زا نین، چیت له حوكمڕانى پارتى داوه؟ بۆچى سوله‌یمانى و كه‌ركووك و گه‌رمیان و پشده‌ر وان؟ ئه‌ى نه‌فره‌ت له حه‌فتا پشتم ئه‌گه‌ر پێموا بێت تاوانى پارتییه. پارتى ده‌ستى تۆى گرتووه كه مهواریدێكى به‌شه‌رى به هێز دروست بكه‌ى؟ ده‌ستى گرتووى چوار پیاوى ئاقڵ بكه‌یته سیاسه‌تكار و میدیاكارى خۆت؟ به‌رهه‌مى هاژوهوژ و فیك و فاك، شه‌ڕه جنیۆ و سووكایه‌تیكردن به‌م و به‌و، بيسخۆريى، كوتلهكارى و موزایه‌دات و شارچێتى، ئه‌وه‌یه كه ئه‌ى بینن“.
بە بڕوای بەهرۆز جەعفەر، هەرێمی کوردستان لە قۆناغی پۆست گۆڕان دایە، دەشڵێت: ”تا زوو ته‌جاوزى ئه‌م حزبانه بكه‌ین، كه‌متر زیان ده‌كه‌ین، کەچی تازه بە تازه سوله‌یمانى خه‌ریكى دروستكردنى ڕه‌مزى وه‌همى و شێره به‌فرینه‌ن له‌ناو ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ى كه شاره‌كه‌یان وا خاپوور كرد، سوله‌یمانى له شه‌ست و په‌نجاو چله‌كان وابوو؟ كێ وای لێ كرد؟. پێنج ساڵیشه ده جارم وتووه، هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوەيه و دۆخێكى خراپ چاوه‌ڕێى سوله‌یمانى دەکا، عه‌زیزم له ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ و ه تا " هۆبز و لۆك و ڕۆسۆ"، باسى " پیرۆزىی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات" ده‌كه‌ن، تۆ ڕادەستی کۆمەڵەیەک مناڵ و مه‌زم یان كه‌سانى لگاوچى و ماستاوچى ئه‌كه‌ى، گوایه خوێنى تازه‌ت هێناوه، ته‌بعه‌ن له گرێژنه‌وه ده‌رئه‌چێ“.
ئەو چاودێرە سیاسییە لەو باوەڕە دایە کە سلێمانی گرفتى پاره و داهاتى نییه، بەڵکو ”گرفتى نوخبهیهكى ڕ‌ۆشنبیرى سه‌قه‌تى حزبی هه‌یه، گرفتى لاوازى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه. حیمایه و سكرتێرى به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان ئه‌م شاره ده‌به‌نه ڕێوه“.
bas news -
