كۆیه..هه‌شت كه‌س به تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیر كران
عه‌قید شۆرش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكى جیاجیادا، پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى كۆیه توانى 8 كه‌س ده‌ستگیر بكات كه له چه‌ند شوێنێكى جیاوازدا هه‌ستابوون به دزینى كه‌لوپه‌ل و پاره‌ى ماڵان و دوكان له ناو بازاڕى كۆیه".
گوتیشى :" ئه‌و شتانه‌ى كه ئه‌و تۆمه‌تبارانه دزییانه بریتن له : 1 ملیۆن و 400 هه‌زار دینار، 2 ئای پاد ، مه‌كینه‌ى دروومان، كه‌لوپه‌لى كه‌وه‌نته‌ر درووستكردن، كامێراى فۆتۆ و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى دیكه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه 3 له‌و تۆمه‌تبارانه مێرمنداڵن و له هۆڵى رێكخراوی (TDH) هه‌ستابوون به دزینى چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستى و كه‌ره‌سته‌ى تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه باسى ئه‌وه‌شى كرد كه ئێستا هه‌ر هه‌شت تۆمه‌تباره‌كه به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستى پێكردووه.
bas news -
