ته‌ندروستى كه‌ركووك بۆ (باس‌نیوز): پاره بۆ سه‌ردانیكردنى نه‌خۆش وه‌رناگیریت
حوسێن سابیر، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركووك، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند" پێشتر له سه‌ر پێشنیازى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركووك، به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بڕیاردرا له كاتى سه‌ردانیكردنى هاووڵاتیان بۆ لای نه‌خۆش، له نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌ركووك بڕی 2000 دینار وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغی له نه‌خۆشخانه‌كان دروست نه‌بێت و هاوكات ئه‌و پاره‌یه بۆ كڕینی پێداویستییه پزیشكییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێته‌وه".
گوتیشی" به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/1/2017، چه‌ند نوێنه‌رێكى كه‌ركووك، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كه‌ركووك كۆبونه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردرا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ته‌نها بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ پاره وه‌رگیراوه و له ئێستا به‌دوا پاره وه‌رناگیرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ته‌نیا بڕی 2000 هه‌زار دینار له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێت كه ئۆتۆمبێله‌كانیان له ناو گه‌راجه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان پارك ده‌كه‌ن.
bas news -
