جەعفەر شێخ مستەفا: مالیكی مێژوویەكی رەشی ھەیە بەرامبەر گەلی كورد
گوتیشی: "چەندین جار نوری مالیكی ھێزی دژی كورد لە سنووری كەركووك و جەلاو و سەعدیە كۆكردەوە و ھەڕەشەی لە كورد دەكرد، ئەو مێژووێكی ھەیە لەو ھەڕەشە و گوڕەشانە، تا بوو بە سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆربەی كات لەبەر دەرگای سەركردە سیاسییەكانی كورد كەوتبوو".
جەعفەر شێخ مستەفا گوتی: "ئەو ناوچانەی كە پێشمەرگەی لێیە بە خوێن رزگاركراوە و بە ھیچ جۆرێك ناكێشێتەوە، ئەگەر مالیكی و ھاوشێوەكانی توانیان ھێزبێنە سەر پێشمەرگە بە ھەموو توانایەكەوە رووبەڕوویان دەبینەوە، وەك چۆن پێشتر ھێزی پێشمەرگە شەڕی سەدام و رژێمەكانی دیكەی كردووە و ئێستا شەڕی داعش دەكات بۆ پاراستنی كوردستان، ئامادەیە شەڕی ئەو كەس و لایەنانە بكات كە ھەڕەشە لە ھەرێمی كوردستان دەكەن".
k24 -
