بڕیارێكی نوێ لەبارەی سەفەری حاجیانی كوردستان دەدرێت
بە پێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف: "دوای ئەوەی بەھۆی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی کەعبەی پیرۆز، وڵاتی عەرەبستانی سعودیە ژمارەی حاجییانی بەگشتی لە ھەموو وڵاتان کەمکردبووەوە لەم ژمارەیەش ھەرێمی کوردستان رێژەی 20% ئەم کەمکردنەوەیەی بەرکەوتبوو".
وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای دەكات: "لەم بارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعودیە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامداوە و بەئامادەبوونی وەزیری حەجی ئەو وڵاتە و قاسم رەسوڵ بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە كە رێژەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەفەری حەج وەك پێشتر لێ بكرێتەوە.
k24 -
