ماتۆڕكسیله‌كه‌ى خورماتوو ده‌ركه‌وتنه‌وه و هاوولاتییه‌كیان كوشت
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 5ى1ى2017، هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌بى دانیشتووى گوندى حلێوه‌ى بچووك، تیرۆر كرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هاووڵاتییه كوژراوه‌كه ناوى (مونزر عه‌وه‌ز خه‌ڵه‌ف)ـه و وێنه‌كانیشى به كوژراوى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاو كردووه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى ته‌قه‌یان لێكردووه و ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه.
له ساڵى پاریشدا چه‌ندین حاڵه‌تى هاوشێوه له خورماتوو ڕوویداوه، كه بكوژه‌كان ماتۆڕسكیلیان پێبووه، وه‌ك به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو ئاشكراى ده‌كرد، یه‌كێكیان ماتۆڕسكیله‌كه لێده‌خوڕێت و ئه‌وى دیكه‌ش ته‌قه ده‌كات و هه‌ڵدێن.
bas news -
