مامۆستایان واز له یه‌كێتى مامۆستایان ده‌هێنن
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى له دوا كۆنگره‌ى یه‌كێتى مامۆستیان ئه‌ندام بوونى مامۆستایانمان كرده‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه، ژماره‌ى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌مان له زیاتر له 100 هه‌زار ئه‌ندامه‌وه بۆ 72 هه‌زار و 400 ئه‌ندام دابه‌زى".
گوتیشى: به‌پێى په‌یره و پڕۆگرامى یه‌كێتى مامۆستایان به 4 ساڵ جارێك كۆنگره ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منى و داراییه‌وه، به‌ستنى كۆنگره‌كه‌مان دواخستووه.
باسى له‌وه‌ش كرد، تا به‌ستنى كۆنگره كه پێده‌چێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كاته‌كه‌ى دیار بكرێت، گوتیشی :" به‌پێى رێكه‌وتنێك هه‌ر 6 مانگ جارێك سه‌رۆكى رێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایان له‌نێوان من (ئه‌حمه‌د سابیر وه‌ك كاندیدى مامۆستایانى پارتى) و (عه‌بدواحید محه‌مه‌د، كاندیدى مامۆستایانى یه‌كێتى) ئاڵوگۆڕى پێده‌كرێت.
إنهاو الدردشه
bas news -
