مامۆستایان واز له‌ یه‌كێتى مامۆستایان ده‌هێنن

مامۆستایان واز له‌ یه‌كێتى مامۆستایان ده‌هێنن
به‌رپرسێكى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان دوا ئامارى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى رێكخراوه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات.



ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان به‌ (باسنیوز) ى راگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى له‌ دوا كۆنگره‌ى یه‌كێتى مامۆستیان ئه‌ندام بوونى مامۆستایانمان كرده‌وه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌، ژماره‌ى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌مان له‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ 72 هه‌زار و 400 ئه‌ندام دابه‌زى".



گوتیشى: به‌پێى په‌یره‌ و پڕۆگرامى یه‌كێتى مامۆستایان به‌ 4 ساڵ جارێك كۆنگره‌ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منى و داراییه‌وه‌، به‌ستنى كۆنگره‌كه‌مان دواخستووه‌.



باسى له‌وه‌ش كرد، تا به‌ستنى كۆنگره‌ كه‌ پێده‌چێت له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كاته‌كه‌ى دیار بكرێت، گوتیشی :" به‌پێى رێكه‌وتنێك هه‌ر 6 مانگ جارێك سه‌رۆكى رێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایان له‌نێوان من (ئه‌حمه‌د سابیر وه‌ك كاندیدى مامۆستایانى پارتى) و (عه‌بدواحید محه‌مه‌د، كاندیدى مامۆستایانى یه‌كێتى) ئاڵوگۆڕى پێده‌كرێت.

إنها‌و الدردشه‌
bas news -
Top