یەکێتی پڕۆژەیەک بۆ گفتوگۆکردنی لایەنەکان گەڵاڵە دەکات
ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: “هێشتا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام بڕیاره به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌كان دەست پێ بکەنەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ڕەشنووسی پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە، بەڵام هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە و پێویستە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی پەسەندی بکەن. گوتیشی: “پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ حزبێك نییه، به‌ڵكو بۆ دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و سیستمی حوكمڕانییه، بواره‌كانی ئابووری و قه‌یرانه‌كان و مووچه و داهاتی نه‌وت و غاز و چه‌ند بوارێكی دیكه له خۆده‌گرێت”.
بە گوتەی ڕزگار عەلی، پڕۆژەکە ته‌نها بۆ كۆبوونه‌وه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
پێشتر عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای ئەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ بارزانی کۆدەبێتەوە، گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکاتەوە.
باس‌نیوز
