مامۆستایانی ناڕازی یاداشتێک دەدەنە جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان
رۆژی پێنجشەممە 5/1/2017 ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لەبەردەم مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و یاداشتێکیان ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە کرد.
شێرکۆ محەمەد، هەڵسوڕاوی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە حزبەکەی پشتیوانیی خۆپیشاندان دەکات و داواش دەکات ”سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە ھەڵبووەشێتەوە“.
دەربارەی شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان، شێرکۆ محەمەد رایگەیاند، بایکۆت خەڵک خۆی کردوویەتی، ”مامۆستایانی ناڕازی خۆیان خاوەنی بایکۆت و ناڕەزایەتین، ئەوان بۆ خۆیان ئازادن بایکۆت بەچ ئاقارێکدا دەبەن“.
باسنیوز
