پارتی له سلێمانی: ئاراستەکردنی خۆپیشاندان بۆ بەردەم بارەگاکانمان بە هێڵی سوور دەزانین
(عەتا شێخ حەسەن) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی-ھەڵەبجە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''وەک گوێبیستبووینە کە سبەینێ پێنجشهممه، لەژێر ناوی ناڕەزایەتیی خەڵکدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێ و خۆپیشاندانەکەش بۆ بەردەم بارەگاکانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەبێ، ئێمە وەک چەندین جار دووپاتی دەکەینەوە، لە دۆخی ئارامدا ئامادە بووین و ئامادەش دەبین گوێ بۆ داواکارییەکانی خەڵک ڕابگرین، بەڵام ھەر ھەوڵێک بۆ دروستکردنی دۆخی نائارام، بە مەلەکردنی ھەندێ ھێزی دەبینین لە ئاوی لێڵدا، بۆیە ھەوڵی ناچارکردنمان بە گوێگرتن و ئاراستەکردنی خۆپیشاندان و بەلاڕێدابردنی بۆ بەردەم بارەگاکانمان بەھێڵی سووری دەزانین.''
گوتیشی، ''دیارە ئەزموونەکانی بەرلەئێستایش ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە ئەم شێوازە بە قازانجی ھیچ لایەک نییە.''
kdp-
