كلیچدار ئۆغلو له هه‌وڵی كوشتنی ئاگادار ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی، بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ماڵ كلیچدار ئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په، ئاگاداری كردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تیرۆركردنی و پێویسته زۆر وریای خۆی بێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی توركی بڵاویان كرده‌وه، كه یڵدرم به كلیچدار ئۆغلوی گوتووه زانیاری هه‌واڵگرییان بۆ هاتووه به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت تیرۆری بكه‌ن، بۆیه هه‌رچی پێویست بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت ئاماده‌یه و داواشی لێ كردووه ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی زیاتر بكات.
جه‌هه‌په ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی پشتڕاست كردەوه، له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌یان داوه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه سه‌رۆكه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنی لێ ده‌كرێت، بۆیه وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی دیكه زۆر وریاتر و چاوكراوه‌تر ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا كه پێویسته كلیچدارئۆغلو له‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌ترسێت و به‌رده‌وام بێت له خه‌باتكردن.
باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكی پارت ژماره‌ی پاسه‌وانیان كه‌مه و ئه‌و ئۆتۆمبێلەی به‌كاریشی دێنن پارێزبه‌ند نییه و ئاماده‌ش نییه ئۆتۆمبێلەكەی بكاته پارێزبه‌ند.
bas news-
