وهزارهتى پێشمهرگه بۆ مالیكی: پێشمهرگه سنوورى كوردستان دیارى دهكات نهك تۆ
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە، وهڵامى لێدوانهكانى ئهم دواییهى نوورى مالیكی بڵاو دهكاتهوه كه ڕای گهیاندبوو "پێویستە پیشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی خۆی بەر لە ٢٠٠٣"، گوتهبێژهكه، له وهڵامدا دهڵێت :"ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالکی".
له ڕاگهیاندراوهكه كه وێنهیهكی بۆ (باسنیوز) نێردراوه، هاتووه :" بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریکا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئازادکراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن".
گهقى ڕاگهیاندراوهكه
لێدوانێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە
نوری مالکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاندووە کە پێویستە پیشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی خۆی بەر لە ٢٠٠٣.
وەبیر نوری مالکی دەهێنینەوە کە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش ٢٠٠٣، سنوور نەبوو. بەڵکوو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس بوو.
دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و سنووری کوردستانی کێشاوە. بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریکا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئازادکراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن.
بۆیە دووپاتی دەکەینەوە، ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالکی. بۆ مالکیش واباشترە واز لەو موزایەداتانە بهێنێ.
bas news-
