پۆلیسی گەرمیان ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی راگەیاند

پۆلیسی گەرمیان ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی راگەیاند


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامــەوانیدا لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕائیدی مافپەروەر "عەلی جەمال قدوری" وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماری رووداوەکانــی ساڵی رابردووی(٢٠١٦) راگەیاند کە بەم شێوەیە بوون:

- کوشتنی پیاو٨حاڵەت بووە و١٨کەسیش لەسەر رووداوەکان دەستگیرکراون

- خۆکوشتن ٤حاڵەت

-کوشتنی بەھەڵە ٦حاڵەت بووە و ٥کەسیش لەسەر رووداوەکان دەستگیرکراون

ـ شەڕکردنی جۆراوجۆر ٣٤٨حاڵەت

- دزینی ئۆتۆمبێل ٥حاڵەت بووە لە سنورەکە

- دزی جۆراوجۆر، دزی قورس + دزی سووک ٢٨٥حاڵەت و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥، ده حاڵەت زیادیان کردووە لەسەر ئەو رووداوانەش ٢٥٠کەس دەستگیرکراون

- رفاندن ١٤حاڵەت

- خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ١١٥حاڵەت بووە و ٨٩کەسیش لەسەر ئەم حاڵەتانە دەستگیر کراون

ـ ساختە و تەزویر ١٢حاڵەت

ـ بەدڕەوشتی ٤١حاڵەت

ـ فێڵ ١٩٨حاڵەت

ـ ھەڕەشەکردن ٣٣٣حاڵەت

ـ چەک ٥٨حاڵەت



علی جەمال گوتی: لە ساڵی رابردوودا لەسەر تەواوی ئەم رووداوانە ٨٣% تاوانبار دەستگیرکراون و سەرجەمی دۆسیەکانیان رەوانەی دادگاکراون.
payamner-
Top