ئەندامێکی لیژنەی دارایی: داوا لە فراکسیۆنەکان کراوە لێکۆڵینەوە بکەن ھەرێم بە چ رێگەی داھاتی زۆرتری دەست دەکەوێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: داوا لە فراکسیۆنەکان کراوە لێکۆڵینەوە بکەن ھەرێم بە چ رێگەی داھاتی زۆرتری دەست دەکەوێت


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "کاتێک گەڕاینەوە بەغدا گەر بزانین حکومەتی عێراق ئامادەیە پارەی زیاتر لەداھاتی ھەرێم بۆ ئێمە رەوانە دەکات ھەرێم رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات، لەبەر ئەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم باسی لەوەکرد گەر بەغدا یەک دۆلار زیاتر لە داھاتی ئێمە رەوانە بکات خۆم سەردانی بەغدا دەکەم و رێککەوتنیان لەگەڵ دەکەم، بۆیە داوا لە فراکسیۆنەکان کراوە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکەن."



"سەرحان سلێڤانەیی" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ھەفتەی داھاتوو ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ بەغدا و دەزانین کە حکومەتی عێراق مانگانە دەتوانی چەند پارە بۆ ئێمە رەوانە بکات، لەبەر ئەوەی ئەو یاسایەی پەسەند کراوە بەھیچ شێوەیەک لە بەرژوەندی ھەرێمی کوردستاندا نیە و بگرە زیانی زۆریش بە ھەرێم دەگات، چونکە ئەو بڕە پارەی بەپێی یاسای بودجە دیاریکراوە زۆر لەوە کەمترە که حکومەتی ھەرێم لە داھاتی خۆی دەستی دەکەوێت."



سەرحان سلێڤانەیی گوتی: کاتێک ئێمە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کۆبووینەوە باسی لەوە کرد گەر بەغدا یەک دۆلار لە داھاتی ئێمە زیاتر رەوانە بکات ئامادەم بچمە بەغدا و رێککەوتن لەگەڵ ئەوان لەبارەی بودجە بکەم.



راشیگەیاند: داوا لە فراکسیۆنەکان کراوە لێکۆڵینەوە بکەن و بزانن ئێمە خۆمان نەوت بفرشین زیاترمان دەست دەکەوێت یاخود رادەستی سۆمۆی بکەین، چونکە یاسای بودجە زۆر روونە و دیارە کە لە بەرژوەندی ھەرێمی کوردستان نیە.
payamner-
Top