قایمقامی هەولێر: سێ كارگەی غاز داخراون

 قایمقامی هەولێر: سێ كارگەی غاز داخراون
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دڵنیایی دەداتە هەووڵاتیانی هەولێر كە هیچ گرفتی غاز لە ئاردا نییە و بەهۆی سەرپێچیشەوە سێ كارگەی غاز لە هەولێر داخراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە لێدوانێكیدا گوتی: "لە شاری هەولێر غازی پێویست بۆ هاووڵاتیان هەیە و بەردەوامیش گەرەنتی مانەوەی هەیە، و پێویستە هاووڵاتیان دڵنیا بن كە هیچ كێشەیەكی غاز لە ئارادا نییە."

قایمقامی هەولێر گوتیشی: "غازی هەولێر لەلایەن كارگەی ئەهلی و حكوومییەوە دابین دەكرێت و لە ماوەی ڕابردوودا هەست كرا كێشەی كەمیی غاز لە بتەڵەكانی غاز كراوە، بۆیە دوای بەدواداچوون، سێ كارگەی غاز لە هەولێر داخران و ئەو بریکارانەی غازیش کە بە گرانتر دەیانفرۆشت، سزا دراون."

نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی: "پێویستیی تەواوی غازی ماڵانمان هەیە و بەردەوامیش بڕی پێویست دابین دەكرێت، ئێستاش نرخی غازی ماڵان 7500 دینارە و هەر هاووڵاتییەك زیاتری لێ وەرگیرا پێویستە بەمەبەستی بەدواداچوون پەیوەندی بە لیژنەكانی قایمقامییەتەوە بكات."






باسنیوز
Top