پرۆژە یاسەیەك بۆ پاراستنی ئافرەتانی ئێزدی ئامادە دەكرێت
شیرین ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری پرۆژە یاساكە ئەمڕۆ چوارشەممە 4/1/2017 ڕایگەیاند: "وەك هەستكردنێك بە بەرپرسیارێتی ئەو كارەساتە مرۆییەی بەسەر ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتە ئێزدییەكان بەتایبەت لە عیراقدا بەدەستی داعش ڕووی داوە، پرۆژە یاسایەك بەناوی (یاسای پاراستن و ناساندنی ئافرەتانی قوربانی) لەلایەن سەرجەم كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی ئافرەتانی كوردستانەوە ئامادە دەكرێت و بە بەشداریی پسپۆڕانی یاسایی و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دواتریش ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی دەكرێت."
پرۆژەیاسا ئامادە كراوەكە لە 10 ماددە و چەندان بڕگە پێكدێت و گرنگترین ماددەكانی یاساكەش پاراستنی قوربانییەكان و قەرەبووكردنەوەیان و چۆنیەتیی قبووڵكردنیانە لە كۆمەڵگەدا.
باسنیوز
