کەرکووک.. پارەی چوونە ژوورەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت
حوسێن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، ئامانج لە دەرکردنی ئەو بڕیارە کەمکردنەوەی ڕێژەی سەردانیکارە بۆ نەخۆشخانەکان و ئەو بڕە پارەیەش بۆ پێداویستی نەخۆشخانەکە خەرج دەکرێت.
حوسێن سابیر ئەوەشی خستەڕوو، کە هەر هاووڵاتییەک سەردانی نەخۆش بکات یان بۆ هەر مەبەستێکی دیکە بچێتە ناو نەخۆشخانە، پێویستە بری دوو هەزار دینار بدات.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی پارێزگای کەرکووک هەروەها رایگەیاند، کە بڕیارەکە، کە جارێ لە هەردوو نەخۆشخانەی کەرکووک و ئازادی چووەتە بوواری جێبەجێکردنەوە، %60 سەرکەوتوو بووە و ”لە داھاتووشدا لە نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە جێبەجێ دەکرێت“.
باسنیوز
