سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال: 12 کەس لەژێر دەسەڵاتی پەکەکەدا کوژراون
وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، ڕایگەیاند: “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گرووپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە دەستڕێژی گوللەیان بە ئاسایشی شاری شنگال کردووە، ئێستاش هەندێک دەستەمۆکراو هاتوونەتە شنگال لەبەرژەوەندییانە دۆخی شنگال تێکبدەن، دەرفەتێکیان بۆ هاتووەتە پێشەوە کە دۆخی شەنگال خراپ بکەن”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەداخەوە بەغدا دەست بەپشتی پەکەکەدا دەهێنێت لە شنگال، بۆیە مانەوەیان وەک سیاسەتێکی تازەی حکوومەتی عێراقە کە دیار نییە بۆ هاوکارییان دەکات؟ ئەگەرنا پەکەکە بەئاشکرا بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش دێن و گەنجی کچ و کوڕ دەڕفێنن، لەناویاندا منداڵی تێدایە".
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئەوەشی ئاشکرا کرد: “لەماوەی ڕابردوودا 12 کەس وەک پێشمەرگە و کادیری حزبی و حکوومی لە سنووری دەسەڵاتی پەکەکە لە شنگال کوژراون کە ئەمە گەورەترین گومان دروست دەکات".
پێشتر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوایان لە پەکەکە کردبوو، هێزەکانی لە شنگال بکشێنێتەوە، دواتریش موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕای گەیاند کە هێزەکەیان لە شنگال دەکشێننەوە، بەڵام مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال ڕایگەیاند کە هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ کشانەوەی پەکەکە نەنراوە.
باسنیوز
