زانا ڕۆستایی: حكوومەتی عیراق لە بودجەدا مافی هەرێمی کوردستان نادات
زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا گوتی: ئێستا بەپێی ئەو ماددە یاساییانەی داڕێژراوە لە پرۆژە بودجەی ساڵی2017ی عێراقی بەشێك لە بودجەی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت، هەرچەند حكوومەتی عێراق تاكوو ئێستا نەچووەتە قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژە یاساكەوە و ئێمەش چاودێری دەكەین، بەڵام حكوومەتی عیراقی بودجە بۆ خۆی جێبەجێ دەكات و مافی هەرێمی كوردستان نادات."
ڕۆستایی گوتیشی: "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەردوو لا ڕوونمان كردەوە كە چۆن بەشی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام دیارە هەرێمی كوردستان بەشی خۆی لە بوودجەدا لە بەرژەوەندیی خۆی نازانێت و بڕیار دراوە پێیەوە پابەند نەبێت، ئێمەش دەخوازین حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە."
دوو ڕۆژ پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەناویاندا گوتی: "پرۆژەی بودجەی ساڵی 2017ی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندا نییە و بەو هۆیەشەوە ئێمە پێیەوە پابەند نابین."
باسنيوز
