كۆنگرێسی نوێی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای چاودێری ته‌ندروستی ئۆباما
تره‌مپ له پارتی كۆمارییه‌كان و زۆرینه‌ی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌وه له 20ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كارده‌بێت و به‌بێ هیچ پشتیوانییه‌كی پارتی دیمۆكراته‌كان یاساكان له كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌وه تێده‌په‌ڕێنێت.
دوێنێ دیموكراته‌كان هۆشدارییاندا له شه‌ڕێكی قورس بۆ پاراستنی یاساكه، كه پێشبینی ده‌كرێت 13.8 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی كه‌مده‌رامه‌ت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یاساكه‌دا سوودمهندبن له چاودێری ته‌ندروستی و دڵنیایی ته‌ندروستی.
وابڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی دیمۆكراته‌كان له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه و تاوتوێی چه‌ند ستراتیژێكی به‌رگریی كردن له‌یاساكه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی كۆمارییه‌كاندا بكه‌ن.
كۆمارییه‌كان به‌نیازن پرۆژه یاسایه‌كی خۆیان له‌جێی یاسای چاودێری ته‌ندروستی ئۆباما تاوتوێ بكه‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌ڵام پێناچێت هه‌وڵه‌كانیان وا به‌ئاسانی سه‌ربكه‌وێت و یاساكه‌ی ئۆباما به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
خه‌ندان
