کوردستانی ڕۆژهەڵات.. لە مانگی ڕابردوودا 7 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

 کوردستانی ڕۆژهەڵات.. لە مانگی ڕابردوودا 7 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
لە ماوەی مانگی دێسەمبەری ساڵی ڕابردوودا 7 کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، یان بریندار بوون کە خەڵکی شارەکانی ورمێ، ماکۆ، بانە و سەلاسی باوەجانی بوون.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 3 کۆڵبەری کورد بەدەستی هێزەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون و 5 کۆڵبەریش بریندار بوون.



هەشتەمی دیسەمبەر (2016 -12-8) : کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بەناوی مەجید دادخوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.



هەشتەمی دیسەمبەر (2016 -12- 8) : تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری "شێخ سڵە"ی سەلاسی باوەجانی برینداربوونی کۆڵبەرێکی بەناوی "ئەیووب سەروەری" لێ کەوتەوە.



نۆیەمی دیسەمبەر (2016 -12- 9) : رەزا عینایەتی، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری "سەرتەزێن" بریندار کرا.



حەفدەیەمی دیسەمبەر (2016 -12- 17) : تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوری سەلاسی باوەجانی بووە هۆی گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەناوی "ئەکرەم ڕەمەزانی."



بیستەمی دیسەمبەر ( 2016 -12- 20): کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵی بانە بەناوی "بەهائەدین عەزیزپوور" لە سنووری (سەبەدلوو)ی بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران، بریندار کرا.



بیست و دووەمی دیسەمبەر (2016 -12- 22) : کۆڵبەرێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی ورمێ بەناوی "ئوزجان خودایی" لە سنووری باکووری کوردستان و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.



کۆتاییەکانی دیسەمبەری 2016: ڕاوەدوونانی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ڕەحیم شەیخکانلوو" لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سنووری ماکۆ بووە هۆی کەوتنەخوارەوەی ناوبراو لە شاخێکەوە و بە سەختی بریندار بوو.




باسنيوز
Top