چيتر هه‌ر ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى كه‌ركووك چالاكییه‌كانیانى له فه‌یسبووك بڵاوبكاته‌وه سزا ده‌درێت
به پێی نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی كه‌ركووك، ڕێگه به ئه‌فسه‌رانی پۆلیس نادرێت، چالاكییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه.
له نوسراوێكى فه‌رمى، كه عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی پۆلیسی كه‌ركووك واژووى له سه‌ر كردووه و وێنه‌یه‌ك له نوسراوه‌كه دراوه‌ته (باس‌نیوز)، تیایدا هاتووه :" به پشت به‌ستن به ڕاسپارده‌كانى بریكارى وه‌زیرى ناوخۆی عێراق، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك چالاكییه‌كانى خۆی و وێنه‌ى به جلی سه‌ربازییه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بكاته‌وه، ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌بێته‌وه".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه سزاكه‌ى ئه‌وه‌یه ، لیژنه‌یه‌كى دادوه‌رى له دژ ده‌كرێته‌وه و لیژنه‌كه سزاكه‌ى دیارى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى چیدى به‌و كاره هه‌ڵنه‌سێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، جگه له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیس، بۆ هیچ ئه‌فسه‌رێكى دیكه نییه لێدوان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بدات، یان به ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق، ئه‌فسه‌رێك دیارى ده‌كرێت بۆ لێدوان.
bas news-
