ئۆتۆمبێلێك له هه‌ولێر گڕی گرت
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ 2/1/2017 له شارى هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌ت له جۆرى (كیا ریۆ) گرى گرت و له‌لایه‌ن تیمى ڕۆژنامه‌وانى باس‌نیوز كوژێنرایه‌وه.
به‌هۆی بوونى گرفتى كاره‌بایی له كۆنتڕۆڵى كاره‌بایی ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (كیا ریۆ) له شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌رامبه‌ر بازاڕی فاملى مۆڵ گڕی گرت و له ئه‌نجامدا زیانێكى زۆرى ماددى به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.
له‌كاتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌دا تیمى ڕۆژنامه‌وانى (باس‌نیوز) كه له ڕووماڵى هاتنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسۆ هۆڵاند بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه هاوكارى شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كرد، له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ربازیان كرد و به‌هۆی ئاگركوژێنهوهكهشیانهوه كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه‌یان كرد.
جێیگهى ئاماژه بۆكردنه ئه‌و ئۆتۆمبێله هى هاوڵاتییه‌كى مه‌سیحییه به‌ناوى (ش.م) كه ئاواره‌یه و له ساڵى 2014ەوه به‌هۆی تێكچوونى بارودۆخى ئه‌منى ناوچه‌ى ئه‌لقۆشه‌وه گه‌یشتووەته هه‌رێمى كوردستان و له گه‌ڕه‌كى ئاری شارى هه‌ولێر نیشته‌جێیه.
bas news-
